محەمەد محەمەدی بۆ هاوڵاتی: ئەمە شەڕێكی هەرێمی دژ بە باڵەكانی ئێران لەناوچەكە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

-ئێمە بە دوری دەزانین گرووپی چەكدارى ئۆپۆزسیۆن لە عێراق هاوشێوەی سوریا دەربكەوێت.

- دەبێت ئێمە هەنگاو بنێین بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان و دوریبخەینەوە لەشەڕ و نەهیڵین ببێت بە گۆڕەپانی جەنگی وڵاتێك لە وڵاتە دراوسیەكانمان.

 

محەمەد موهەند محەمەدی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند ئێمە بە دوری دەزانین گرووپی چەكدارى ئۆپۆزسیۆن لە عێراق هاوشێوەی سوریا دەربكەوێت.

محەمەدی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەمە شەڕێكی هەرێمی دژ بە باڵەكانی ئێرانه لەناوچەكە، ئەگەر عێراق بگرێتەوە باڵەكانی ئێرانیش دەگرێتەوە و لەناویان دەبات.

دووپاتیشيكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك گرووپی چەكداری لەعێراق سەرهەڵنادات و بە دوری دەزانین.

وتيشى: ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق كاتێك دەڵێت بارودۆخەكە لە سوریا مەترسیدارە، چونكە سوریا و عێراق هاوپەیمانی یەكترن و بەتایبەتی لە ئاڕاستە مەزهەبی و حكومیەكان، پێشتریش حكومەتی عێراق پاڵپشتی لە سوریا كردووە.

محەمەدی بۆ هاوڵاتی رونكردەوە دەبێت ئێمە هەنگاو بنێین بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان و دوریبخەینەوە لەشەڕ و نەهیڵین ببێت بە گۆڕەپانی جەنگی وڵاتێك لە وڵاتە دراوسیەكانمان و ئێمە باجی ناكۆكی نێوان وڵاتە زلهێزەكان نەدەین، ئێمە ئەمڕۆ بەدوای هێوەربونەوەدا دەگەڕێین و هەوڵدەدەین ڕۆڵمان هەبێت لە نێوەندگیری بۆ سەقامگیری ناوچەكە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار