شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە

شاندی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



- هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان 

- کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی


هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی ڕەسمی کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ شەممە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت. 
هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.
سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار