محەمەد ساعدی بۆ هاوڵاتی: گۆڕانكاریەكانی سوریا مەترسین لەسەر عێراق و هەرێم
گۆڕانکارییەکانی سوریا مەترسین بۆسەر عێراق و هەرێم
4 ڕۆژ لەمەوپێش
-بێگومان ئەو گۆڕانكاریانەی سوریا كاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت.
-من پێموایە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەسەر عێراق بە دیاریكراوی لەسەر ناوچەكانی موسڵ و سەڵاحەدین.
- ئەگەر هەڕەشەش بكەوێتە سەر موسڵ و سەڵاحەدین، ئاسایشی هەرێمی كوردستانیش دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوە.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
محەمەد حەسەن ساعدی شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند بارودۆخی سوریا ناجێگیرە و بۆتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی، ئەمەش دەبێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر عێراق.
ساعدی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بێگومان ئەو گۆڕانكاریانەی سوریا كاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت و هەمووان دەزانن كە گۆڕانكاری لە ناوچەكە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر عێراق دەبێت بەتایبەتی سوریا كە كۆمەڵگەی هۆڵی تیایە كە ژمارەیەك لە تیرۆریست و خێزانەكانیان و منداڵەكانیان لەخۆ دەگرێت.
وتيشى: من پێموایە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەسەر عێراق بە دیاریكراوی لەسەر ناوچەكانی موسڵ و سەڵاحەدین و ڕەنگە لەم ناوچانە هەندێك شانەی نوستووی تیرۆریستان جموجۆڵ بكەن، كە تاكو ئێستاش بونیان هەیە لە شاخەكانی مەكحول و ناوچە سنوریەكان، ئەگەر هەڕەشەش بكەوێتە سەر موسڵ و سەڵاحەدین، ئاسایشی هەرێمی كوردستانیش دەكەوێتە ژێر هەڕەشەوە.
رونیشیكردەوە حكومەتی عێراق ڕێكاری زۆر باشی گرتووەتەبەر بە پاراستنی ئاسایشی سنورەكان و تەلبەندكردنی سنورەكان و كۆنكرێتكردنیی و دانانی كامێرای پێشكەوتوو و چاودێریكردنی سنورەكان لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەند ڕێوشوێنێكی ئەمنی زۆر تۆكمە، بەهەمان شێوە وەزیری بەرگریش ڕاستەوخۆ چاودێری بارودۆخەكە دەكات لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و سەركردەی گشتی چەكدارەكانی عێراق و سەركردە ئەمنیەكان و سەركردەكانی سوپاش.