یەكێتی و پارتی سۆسیالیست گفتوگۆيان لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە كرد

یەکێتی و پارتی سۆسیالیست کۆبوونەوە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



- یەكێتی و پارتی سۆسیالیست تاوتوێی ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانيان كرد.
- هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناو دروستبونی تێگەیشتنی زیاتر.

ئامادەکردنی: هاوڵاتی

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تاوتوێی ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانيان كرد.
بەپێی بەیاننامەیەك ئەمڕۆ  شەممە شاندی دانوستانکاری یەکێتی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەل محەممەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردولا و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.
سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش، هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناو دروستبونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەروەها لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەو کردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە و بۆ قۆناغەکانی داهاتوو هەماهەنگی زیاتر و باشتریان هەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار