ه*ە*س*ە*د*ە لەبارەی شەری ئێستای سوریا بڕیاریدا

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

- ه*ە*س*ە*د*ە ھۆکاری پاشەکشە کردنیان لەفرۆکەخانەی حەلەب ئاشكرا كرد.

- بەشداری ئەو شەرە ناکەين کە لەناوخۆی سوریا ڕوودەدات.

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند ئێمە ناچینە شەری ناوخۆی سوریاوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایانگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکان و بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای سوریا،  هەموو ئامادەکارییەکی خۆیان کردووە، بەڵام بەشداری ئەو شەرە ناکەن کە لەناوخۆی سوریا ڕوودەدات.

هەر لەم چوارچێوەیەدا هەسەدە ھۆکاری پاشەکشە کردنیان لەفرۆکەخانەی حەلەب بۆ ئەوە دەگەرێننەوە، کە ستراتیژیەتی ئێستای ھەسەدە پاراستنی ناوچە کوردیەکانە و خۆ دوورگرتنە لە ھەر بەریەککەوتنێک.

لای خۆیانەوە ھێزەکانی تەحریر شام، ڕایانگەیاندووە، لەئێستادا ھیچ شەڕ و ڕووبەڕوو بونەوەیەکیان لەگەل ھێزەکانی سووریای دیموکرات نییە.

دەستەی تەحریر شام ڕێکخراوێکی سەلەفی جیهادییە و لە سەرەتای ساڵی 2017 لە ڕێگەی یەکگرتنەوەی بەرەی نوسرە، بەرەی ئەنسارولدین، سوپای سوننە، لیوای حەق و بزووتنەوەی نوورەدین زەنکی پێک هێنرا. دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی دامەزراندنەکەی، ژمارەیەک گرووپی دیکە و کەسایەتی و چەکدار لە سووریا و دەرەوەی سووریا چوونە ڕیزەكانیەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار