لەتیف نێروەیی ناكۆكییەكی توند لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە
3 ڕۆژ لەمەوپێش
- دانوستانی ئەم جارەی لایەنە براوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، دانوستانێكی جیاوازو و درێژ خایەن دەبێت.
- ناكۆكییەكی توند لەنێوان هەردوو لایەنی براوەی سەرەكیدا هەیە لەسەر شێوازی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان.
- ئاڵوزی و جیاوازییەکانیش فرەچەشنن، کە دەبنە لەمپەرو بەربەست لەبەردەم چۆنیەتی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان.
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند ناكۆكییەكی توند لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە لەسەر شێوازی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان.
لەتیف نێروەیی لهبارهی دانوستانی لایهنهكان بۆ پێكهێنانی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، "دانوستانی ئەم جارەی لایەنە براوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، دانوستانێكی جیاوازو و درێژ خایەن دەبێت، چونکە لە هەلومەرجێکی جیاواز و ئاڵوزدا ئەنجامدەدرێت، ئاڵوزی و جیاوازییەکانیش فرەچەشنن، کە دەبنە لەمپەرو بەربەست لەبەردەم چۆنیەتی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان لەنێوان هێزولایەنەسیاسیەکاندا و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، یاسایەكی جیاواز، بانگەشەیەكی جیاواز، هەلومەرجێکی جیاواز، کۆمیسیۆنێکی جیاواز، کێشەوگرفتێکی تارادەیێک جیاواز، ئەنجامێكی جیاواز، بۆیە بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی جیاوازیش پێویستی بە دانوستانێكی جیاواز و کاتێکی زیاتر دەبێت.
باسی لهوهشكردوه، دانوستانهكانی ئهمجاره جیاوازو تایبەت دەبێت، چونكە دانوستانێكی فرەلایەنە و تەنها لەنێوان دو لایەنی سەرەكیدا ناكرێت، بەڵکو لەنێوان هەمو هێزە براوەکاندا دەکرێت بۆ ئەوەی ڕای هەموو لایەنەکان لەسەر چۆنیەتی پێکاهێنانی کابینەی نوێ روشنبێت و بشزانن كام لایەن ئامادەیە بەشداری بکات و کامە لایەنیش دەبێت بەشێک لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن.
ئهوهشی خستهڕو، "ئەوەی تائێستا بەدیکراوە، بەشێک لەو هێزانە نەک ئامادەنین بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێدا بکەن، بەڵکو بریاریانداوە بایکۆتی پەرلەمانیش بکەن، لەبەر ئەوە دانوستانی فرەلایەن کاتێکی زیاتری گەرەکە.
وتيشى: دانوستانێکی تایبەت و درێژخایەن دەبێت، چونكە ئەگەر تەنها لەنێوان هەردو لایەنی سەرەكی هەرێمیشدا بكرێت، ئەم جارە وەكو جارانی پێشو تەنها لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان نابێت (لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكە، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان) بەڵكو ناكۆكییەكی توند لەنێوان هەردوو لایەنی براوەی سەرەكیدا هەیە لەسەر شێوازی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان.
ڕونیشیكردهوه، "دانوستانێكی جیاواز دەبێت بۆ یەكێتی، چونكە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ناخوازێ تەنها دانوستان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان لەگەڵ پارتیدا بكات، بەڵكو بە پلەی یەكەم دەخوازێت دانوستان لەسەر شێوازو چۆنییەتی راستکردنەوەی ڕێڕەوی حكومڕانی و نەهێشتنی شوێنەواری هەڵە و جیاکاری و نادادییەکانی كابینەكانی رابردوو بەتایبەتی کابینەی نۆ بكات، بۆ ئەو مەبەستە لەم خولەی دانوستاندا راشكاوانە تیشك دەخاتە سەر كەم و كورتی و هەڵەكانی رابردو، ئەو راستییە بۆ شەقام و رایگشتی یەكێتی و پارتی دەدركێنێت كە لە كابینەكانی پێشوودا یەکێتی شەریك نەبوە بەڵكو بە ناچاری و لەبەر بەرژەوەندی گشتی بەشداری لە كابینەكانی پێشودا کردوە".
رونیشیكردەوە یەکێتی ئەم جارە پێویستە ببێتە شەریکێکی راستەقینەو بڕیارێکی راست لەسەر بناغەیێکی راستی بدات لەپێناو بەدیهێنانی کابینەیێکی خزمەتگوزارو دادپەروەر و جێبەجێکردنی دروشم بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن کە ئێستاش موکرو رژدە لەسەرجێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە و بەبێ جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنە رەنگە دانوستان بۆ یەکێتی هیچ مانایەک نەبەخشێت و كارتێکی بەهێزی یەکێتی لەم دانوستانەدا، هەڵوێستێکی هاوبەشی ئەولایەنانەیە کە نایانەوێ بەشداری لەکابینەی نوێدا بکەن، بەڵام هاوهەڵوێستن لەگەڵ یەکێتی لەسەر راستکردنەوەی ڕێڕەوی حكومرانی لەهەرێم و ناڕازین لە شێوازی حكومرانی هەرێم".