ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی سەرۆکوەزیران دەکات بەمەستی هەمواری یاسای بودجەی گشتی
15 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانگەی ئەجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی بڵاوکردەوە
ئامادەکردنی هاوڵاتی
بەپەێی ئەو کارنامەیەش لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا میوانداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران دەکرێت.
هەر لە دانیشتنی سبەینێدا هەمواری یاسای بودجەی عێراق و چەند بڕگەیەکی تر دەکرێت.
بەگوێرەی خشتەی كار، دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێنج بڕگە پێكدێت، کە بڕگەی یەكەم تایبەتە بە میوانداریكردنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و باس لە هۆکاری میوندارییەکەی نەکراوە. دوو بڕگەی دیكە تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری و هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت و بڕگەی چوارمیش تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، كە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم، بڕگەی پێنجەمیش تایبەتە بە هەمواری پێنجەمی یاسای فرۆكەوانی شارستانی.