ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا و تێدا بەپرسێكی حزبوڵا كوژر
15 كاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی حزبوڵای لوبنانی لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە سوریا کوژرا
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش دەڵێت، "ئەو كەسەی كە بە ئامانج گیراوە بەرپرسی پەیوەندیەكانی حزبوڵای لوبنان و سوریا بوە".
ئامادەکردنی هاوڵاتی
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)، ئەمڕۆ لە هەواڵێدا بڵاویكردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی، ئۆتۆمبێلەکەی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ئۆتۆمبیلەكە تەقیوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا)، ئەمڕۆ لە هەواڵێدا بڵاویكردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی، ئۆتۆمبێلەکەی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ئۆتۆمبیلەكە تەقیوەتەوە،ئۆتۆمبیلێك لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی دیمەشق كراوەتە ئامانج
ئاژانسەكە لەزار پۆلیسی دیمەشقەوە بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێک لە ئەنجامی هێرشێكی ئیسرائیلەوە تەقیوەتەوە، کە لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق كراوەتە ئامانج، بەبێ وردەکاری دیکە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشەكە لە نزیک پردی عەقرەبە لە لادێکانی دیمەشق ڕوی داوە، کە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لێیە و فڕۆكەی جۆری هێلیکۆپتەری تێدایە،کەسێك کوژراوە و کەسێکی دیكەش بریندار بوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش هەواڵەكەی پشتڕاستی کردوەتەوە و دەڵێت، " لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا، کەسێك کوژراوە و کەسێکی دیكەش بریندار بوە".
بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی سکای نیوز-عەرەبی هێرشەکەی دیمەشق "هەوڵێکی تیرۆرکردنی کەسی بوە و ئەندامێكی حزبوڵای لوبنانی بە ئامانج گرتوە".
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش هەواڵەكەی پشتڕاستی کردوەتەوە و دەڵێت، " لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا، کەسێك کوژراوە و کەسێکی دیكەش بریندار بوە".
بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی سکای نیوز-عەرەبی هێرشەکەی دیمەشق "هەوڵێکی تیرۆرکردنی کەسی بوە و ئەندامێكی حزبوڵای لوبنانی بە ئامانج گرتوە".
بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبوڵای لوبنان کوژراوە.
لایخۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، "هێرشەکە بوەتە هۆی کوژرانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبوڵای لوبنان کە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای سوریادا هەبوە".