کۆمپانیای ئەپڵ سیخوڕی دەکات و لەدادگاش داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت
15 كاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای ئەپڵ سیخوڕی بەسەر کارمەندەکانییەوە دەکات و لەدادگاش داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت
ئامادەکردنی هاوڵاتی:
لە داوایەکی یاساییدا کە لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار کراوە، ئەو کۆمپانیایە تۆمەتبار دەکرێت بە چاودێری کردنی نایاسایی کارمەندەکانی و سیخوڕی کردن بەسەر ئامێری تایبەت و هەژماریان، رێگەشیان پێ نەدراوە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی کار و موچەکانیان بکەن.
هەر لەو داوا یاساییەدا کە لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ لە دادگایەکی کالیفۆرنیا تۆمار کراوە هاتووە، کۆمپانیاکە کارمەندەکانی ناچارکردووە بە دابەزاندنی پرۆگرامێکی تایبەت لەسەر ئامێرەکانیان و تیایدا رێگە بە ئەپڵ دەدرێت بە چاودێریکردنی نامە و وێنەی تایبەت و دۆخی تەندروستیان و چەندین زانیاری کەسیی دیکە.
بابهتی پهیوهندیدار