سودانى و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەسەر ڕەوشی سووریا ئەنجام دا
15 كاتژمێر لەمەوپێش
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا لەسەر دۆخى سوریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
ئامادەکردنی هاوڵاتی
سەرۆکایەتیى تورکیا ڕایگەیاند. ئەردۆغان بە سەرۆکوەزیرانى عێراقى وتووە پاراستنى ئارامى سنوورەکان بۆ تورکیا کارى لە پێشینەیە.
هەروەها ئەردۆغان، بەسەرۆکوەزیرانى عێراقى وتووە، وڵاتەکەى هەموو رێگەیەک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەى پەکەکە رووداوەکانى سووریا نەقۆزێتەوە.
ئەردۆغان وتویەتی، سوریا پێویستى بە بەشداریى راستەقینە لە پرۆسەى سیاسى هەیە نەک پەرەسەندنى بارگرژییەکان.
بابهتی پهیوهندیدار