پنتاگۆن: میلیشیاکانی ئێرانمان لە سووریا کردووتە ئامانج
14 كاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن: میلیشیاکانی ئێرانمان لە سووریا کردووتە ئامانج
ئامادەکردنی هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە هێرشی کردووەتە سەر گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە پارێزگەی دێرەزووری سووریا، کە لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسن.
لە لێدوانێکدا، پنتاگۆن جەختی کردەوە کە ئامانجیان لە سووریا پاراستنی هێزەکانیان و هاوپەیمانەکانیانە، بەتایبەت هێزەکانی سووریای دیموکرات (HSD) کە زۆربەیان کوردن، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا دێن کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکانی حەلەب، ئیدلیب و حەما لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە. بەپێی ئامارەکان، لە 27ی تشرینی دووەمەوە 604 کەس گیانیان لەدەست داوە کە 104 کەسیان هاوڵاتی مەدەنی بوون.
بابهتی پهیوهندیدار