بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سوریا وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات
11 كاتژمێر لەمەوپێش
-بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەرەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا کۆببێتەوە.
- سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لە بارەی ڕوداوەكانی ناوچەكە و سوریاوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە ڕۆژی هەینی بە سەردانێكی فەرمی بگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا كۆببێتەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی ئێران سەردانەكەی عێراقچی بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لە بارەی ڕوداوەكانی ناوچەكە و سوریاوە.
میدیاكانی ئێران، ئەمڕو چوارشەممە بڵاویانكردەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ڕۆژی هەینی بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆ ناوچەییەکان سەبارەت بە پێشهات و ڕوداوەكانی سوریا سەردانی عێراق دەکات.
وتيشيان: بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەرەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەكانی باردۆخی سوریا و ناوچەكه بكەن لەگەڵ هێرشی گرووپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە بۆسەر هێزەكانی حكومەتی سوريا لە شارەكانی حەلەب و ئیدلب و حەما.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی ئەو وڵاتە و بەرپرسانیدا كۆبوەوە، دواتر سەردانی توركیایی كردو لەگەڵ هاكان فیدانی هاوتا توركیەكەی كۆبوە، كە تەوەرەی سەرەكی كۆبونەوەكان بارودۆخی سوریا بون.