حكومەتی عێراق لەبارەی پێشهاتەكانی سوریایەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

11 كاتژمێر لەمەوپێش



 

- حکومەتی عێراق پابەندە بە داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی.

- عێراق ئامادەیە بەشداری لەهەر هەوڵێکدا بکات کە ئامانج لێی گەیشتن بە سەقامگیری لە سوریا بێت.

- ڕێگە نادەین خاكی عێراق بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت.

 

حكومەتی عێراق ڕایگەیاند ڕێگە نادەین خاكی عێراق بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت.

باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن خاكی وڵاتەكەيان بۆ گواستنەوەی چەك و هێز بۆ سوریا بە كاربهێنرێت بە بێ ڕەزامەندی حكومەت.

باسم عەوادی بە سكای نیوزى ڕاگەیاند، لەبارەی پێشهاتەكانی سوریایەوە هەڵوێستی فەرمی حکومەت داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردنە لە هەر بەزاندن ێكی نایاسایی چەکداران، حکومەتی عێراق پابەندە بە داخستنی سنورەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی لە دەرەوەی ئەو پلانەی كە دەوڵەت دایڕشتوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تاكو ئێستا حکومەت هیچ داوایەکی فەرمی لە لایەنی ئێرانییەوە سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ پاڵپشتیکردنی ڕژێمی سوریا لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە پێنەگەیشتوە، هەروەها عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ گواستنەوەی هێز یان چەک بە بێ ڕەزامەندی خۆی بەکاربهێنرێت.

لەبارەی ترسی عێراق لە دوبارەبونەوەی سیناریۆی ساڵی 2014، کاتێک بارودۆخی سوریا بوە هۆی دزەکردنی گروپە تیرۆریستییەکان بۆ ناو عێراق و کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی فراوانی ئەو وڵاتە، وتەبێژی حكومەتی عێراق باسی لەوەكرد، "حکومەت کار بۆ ئەمنیەتی سنورەکان دەکات، بە بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی و بەهێزکردنی چاودێری ئەمنی بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە دوبارە نەبێتەوە".

ئەوەشی خستەڕو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر دەستپێشخەریەكی بۆ نێوەندگیری لە نێوان سوریا و تورکیادا خستبووەڕو، هەروها  چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە بە بەشداریی زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان تاکە ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە كێشەو قەیرانەكانی سوریا.

جەختی لەوەشکردەوە، عێراق ئامادەیە بەشداری لەهەر هەوڵێکدا بکات کە ئامانج لێی گەیشتن بە سەقامگیری لە سوریا بێت، هەروەها دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی كە قەیرانەکانی سوریا کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق نەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار