هەڕەشەکانی تورکیا بەردەوامە، هەسەدە ئامادەکاریی تەواوی کردووە
6 ڕۆژ لەمەوپێش
هەڕەشەکانی تورکیا بەردەوامە، هەسەدە ئامادەکاریی تەواوی کردووە
ئامادەکردنی هاوڵاتی:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هە*سە*دە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا خۆیان بۆ هەڕەشەکانی تورکیا ئامادە کردووە.
مەزڵووم عەبدی باسی لەوە کرد، ئێستا ٢٥٠ هەزار کورد لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەژین و هێزەکانیان هەوڵی پاراستنی کورد دەدەن لەو ناوچانە.
فەرماندەی هە*سە*دە ئاشکرای کرد، کە پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام هەیە و ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە، هاوکاری لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان دژی داعش بەردەوام دەبێت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بۆ گواستنەوەی شەڕ بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات درێژەی دەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار