لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی سووریا دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات ڕەتدەکاتەوە
11 مانگ لەمەوپێش
لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی سووریا دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات ڕەتدەکاتەوە
وەزارەتی ڕاگەیاندنی ڕژێمی سووریا ڕایگەیاند بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشار ئەسەد دوورە لەڕاستییەوە گوایە دەستبەرداری دەسەڵات بووە و کۆی دەسەڵاتەکانی ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی گەل کردووە.
ئەو وەزارەتە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بڵاوکراوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بکرێت، کە تێیدا زیرەکیی دەستکرد لە دروستکردنی ڤیدیۆکاندا بەکاردەهێنن.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە ئاژاوەنانەوە و پشێوییە لەناو هاوڵاتیان و دامودەزگەکانی دەوڵەت.
بابهتی پهیوهندیدار
