بەشداریی لاهور شێخ جەنگی لە دیالۆگی مەنامەی بەحرێن

5 ڕۆژ لەمەوپێش



 

پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان کە ڕێکخەری دیالۆگی مەنامەیە، بە بانگێشتێکی تایبەت (لاهور شێخ جەنگی) بانگێشتی کۆڕبەندەکە کردووە.

 

دیالۆگی مەنامە ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر بووژاندنەوە و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی جیهانی.

 

ئامادەکردنی هاوڵاتی:

 

لاهور شێخ جەنگی، کەسایەتی سیاسیی عێراقی، لە بیستەمین دیالۆگی مەنامە لە شانشینی بەحرێن بەشداری دەکات.

ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە کە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بە بەشداریی نوێنەرانی ٤٥ وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت وەک نوێنەر و بەرپرسانی (ئەمەریکا، چین فەرەنسا، قەتەر و سعودییە) و نوێنەری چەندین وڵاتی گەورەی دیکە.

لە عێراقیش فوئاد حسەین وەزیری دەرەوە و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق بەشدارە.

پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان کە ڕێکخەری دیالۆگی مەنامەیە، بە بانگێشتێکی تایبەت (لاهور شێخ جەنگی) بانگێشتی کۆڕبەندەکە کردووە.

دیالۆگی مەنامە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی پێکردووە، ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر بووژاندنەوە و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی جیهانی.

 

بەشداریی کەسایەتییەکی وەک لاهور شێخ جەنگی لەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا، دەرفەتێکی گرنگە بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆخی عێراق و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی وڵاتانی بەشداربوو.

 

کۆڕبەندەکە تا ٨ی ئەم مانگە بەرداوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار