بارودۆخی سووریا ناجێگیرە و سەرۆکی سووریاش وڵاتی بەرەو ئێران جێهێشتووە

5 ڕۆژ لەمەوپێش



بارودۆخی سووریا ناجێگیرە و سەرۆکی سووریاش وڵاتی بەرەو ئێران جێهێشتووە

 

  • سوودانی ڕەتی کردووەتەوە سوپای عێراق ڕەوانەی سووریا بکات.

 

  • گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە ئەلبوکەمال داوای ڕێڕەوێکی پارێزراو دەکەن بۆ پاشەکشێکردنیان

 

ئامادەکردنی هاوڵاتی:

ھێزەکانی ئەسەد لە مەیادین و ئەلبوکەمال کشاونەتەوە، ھێزەکانی ئێرانیش سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ پاشەکشێ و ھەسەدە جێگەیان دەگرێتەوە.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە سوودانی کردووە حکومەتی عێراق بە ھێزی فەرمی بەشداریی لە بەرپەرچدانەوەی ھێرشی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن بکات، بەڵام سوودانی ڕەتی کردووەتەوە سوپای عێراق ڕەوانەی سووریا بکات.

پاش بێئومێدبوونیان گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە ئەلبوکەمال داوای ڕێڕەوێکی پارێزراو دەکەن بۆ پاشەکشێکردنیان بەرەو عێراق، چونکە ترسیان ھەیە لە کاتی کشانەوەی ھێزەکانیان بکرێنە ئامانجی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا.

ئەو گرووپانە لە ڕابردوودا لە ئەلبوکەمالەوە سەدان ھێرشی مووشەکییان کردوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان و ھێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ھەسەدە لە دێرەزوور.

بەرەی مقاوەمە لە دروشمی ڕووخانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە ھاتوونەتە سەر پاشەکشێ لە سووریا بەرێگەیەکی پارێزراوە.

گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە چەندین ساڵە کورد و سوننەی پێ سەرکوت دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار