لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سووریا ٣٧٠ هەزار کەس ئاوارە بوون

5 ڕۆژ لەمەوپێش



نەتەوەیەکگرتووەکان: لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سووریا ٣٧٠ هەزار کەس ئاوارە بوون

 

ئامادەکردنی هاوڵاتی:

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سووریای گرتووەتەوە لانیکەم ٣٧٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

 

ئەو لێدوانەی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لەکاتێکدایە چەکدارە تووندڕەوەکانی سەر بە تورکیا بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانەی لەم چەند ڕۆژەدا کۆنتڕۆڵیان کردوون، سەرباری ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆریان مەترسیی کۆمەڵکوژیش لە ئارادایە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێنەهێشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار