دەزگای میتی تورکیا هەواڵێکی چەواشەکارانە بڵاو دەکاتەوە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

- هەڤاڵ مورڤەت گوڵسێڤار کە بە ژیان ناسراوە، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە.

 

- هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و کەناڵی ناوخۆیی هەرێمیش ئەو هەواڵەی میتی تورکیایان بڵاو کردووەتەوە و پاساوی ناڕاستیان بۆ هێناوەتەوە.


ئامادەکردنی هاوڵاتی:

دەزگای میتی تورکیا هەواڵێکی چەواشەکارانە بڵاو دەکاتەوە گوایە ئەمڕۆ فەرماندەیەکی پژاکی تیرۆر کردووە، لە کاتێکدا ئەو فەرماندەیە ساڵی ڕابردووە شەهید بووە و هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و کەناڵی ناوخۆیی هەرێمیش ئەو هەواڵەی میتی تورکیایان بڵاو کردووەتەوە و پاساوی ناڕاستیان بۆ هێناوەتەوە.

 

 

هەڤاڵ مورڤەت گوڵسێڤار کە بە ژیان ناسراوە، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە، بەڵام لە هەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکاریدا، میدیای فەرمیی تورکیا لە زاری دەزگای هەواڵگریی میتەوە ئەمڕۆ هەواڵی تیرۆرکردنی بڵاو کردووەتەوە گوایە ئەو فەرماندەیەیان لە شارۆچکەی پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی شەهید کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار