بانکی ناوەندیی عێراق سزای بەسەر ٤٩ کۆمپانیادا سەپاند
10 كاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە سزای بەسەر ٤٩ کۆمپانیادا سەپاند، هۆشداریش لە بوونی کۆمپانیای وەهمی دەدات.
بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیتر ڕێگە بەو ٤٩ کۆمپانیایە نادات حەواڵەی دەرەکی بکەن.
ئامادەکردنی هاوڵاتی:
ڕوونیشیکردەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوی هەندێک کۆمپانیای وەهمی بڵاو کراوەتەوە و ناوی بانکی ناوەندییان بەکارهێناوە گوایە کۆمپانیایەکی فەرمی و ڕێگەپێدراون بۆ مەبەستی وەبەرهێنان، ئاڵوگۆڕی دراو، پشک و زێڕ و نەوت لە ڕێی بڵاوکردنەوەی چەندین ڤیدیۆ و بڵاوکراوەی وەهمی، گوایە لقیان لە شارەکانی کەرکووک و موسڵ و هەولێر و سلێمانی هەیە.
بانکی ناوەندیی عێراق داواش دەکات قوربانیانی ئەو جۆرە کۆمپانیایانە ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان بگرنە بەر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
بابهتی پهیوهندیدار