مووچەی خانەنشینیی چەکدارێکی دا*ع*ش ڕاگیرا

6 كاتژمێر لەمەوپێش



دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند موچەی خانەنشینی ''نزهان اللهیبی'' کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی (دا*ع*شە)، ڕاگیراوە. ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا ناوبراو لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری ئیدلیبی سووریا دەردەکەوێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی خانەنشینی، پێشتر مامەڵەی خانەنشینی بۆ واریسەکانی ''اللهیبی'' کراوە بە بیانووی مردنی، بەڵام دوای دەرکەوتنی بەزیندوویی و پەیوەندیکردنی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، بڕیاری ڕاگرتنی موچەکەی دراوە.

 

دەستەی خانەنشینی داوای لە وەزارەتی تەندروستی و ئاسایشی نیشتیمانی کردووە لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی ناوبراو بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار