ئەنقەرە بەرپرسە لە ئاسایش و سەروەریی سووریا
10 كاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕانکارییەکانی سووریا پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەکە هەیە
مالیکی بۆ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: ئەنقەرە بەرپرسە لە ئاسایش و سەروەریی سووریا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوری ملیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، مالیکی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی سووریای خستووەتە ئەستۆی تورکیا.
بەپێی بەیاننامەیەک کە نوسینگەی مالیکی بڵاوی کردووتەوە لەو کۆبوونەوەیەدا مالیکی ڕایگەیاندووە گۆڕانکارییەکانی سووریا پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەکە هەیە بۆ پارستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرگرتن لە هەر پشێوییەک.
بابهتی پهیوهندیدار