هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە
7 كاتژمێر لەمەوپێش
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢/١٢/٢٠٢٤ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، چەند خاڵێکیان ڕاگەیاند:
ئەحمەد شەرع گوتی
لەدوای پێکهێنانی حکومەت، دەبێت هەموو هێزە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری بکەن.
پەیوەندیی ستراتیژیمان لەگەڵ تورکیا دەبێت.
تورکیا هەموو کات لە پاڵ سووریا وەستابوو، پشتیوانیی تورکیامان دەوێت لە کشتوکاڵ و بانکدا.
ڕێگە بە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادەین بە هەسەدەشەوە
هەروەها هاکان فیدان ڕایگەیاند:
بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پە*کە*کە
ئەمڕۆ بینیم گەلی سووریا چەندە بەئیرادەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، دەبێت پە*کە*کە و یە*پە*گە بە زووترین کات هەڵبوەشێنرێنەوە.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی دەسەڵاتی پە*کە*کە – پە*یە*دە*وە بێدەنگە
پە*کە*کە و یە*پە*گە لە داهاتووی سووریادا جێگەیان نابێتەوە.