هێرشەکانمان بۆ سەر (حو*س*ییە*کا*ن)ی یەمەن تووند دەکەینەوە
8 كاتژمێر لەمەوپێش
وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات
مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون.
ئامادەکردنی هاوڵاتی:
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرووپی حوسییەکان بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی جیهانی و سیستەمی نێودەوڵەتی دەزانێت و ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر کردارەکانی لە دژی ئەم گرووپە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە یەمەن پاڵپشتی دەکرێت.
بنیامین ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، هەڕەشە دەکات و دەڵێت؛ ئیسرائیل ''وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات.''
جەختی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل بە هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا کار دەکات و گوتیشی: بە هێز و ئیرادە و هەواڵگرییەوە مامەڵە دەکەین، ئەگەر کاتیش درێژە بکێشێت ئەنجامەکەی وەک یەک دەبێت.
ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە حوسییەکان بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بە مووشەکێک لە یەمەنەوە تەلئەبیبیان کردە ئامانج، مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون.
شایەنی باسە لە هەمان ڕێکەوتدا سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند: هێرشێکی ئاسمانیی وردی بۆ سەر کۆگایەکی مووشەکی و ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی سەر بە حوسییەکان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجام داوە.