كه‌سوكارو پارێزەرانی ئ.ۆج.ە.لا.ن داوای دیداری دەکەن
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ پارێزەران و كه‌سوكاری ع,ەب.دو.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، به‌مەبەستی بینینی بریگرتەکەیان داواکارییان بەرزکردەوە.
ــ شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی كرد.
ــ شاندەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئ.ۆج,ەلا.ن,ەوە وتیان تەندروستیی زۆر باشەو ورەی بەرز بووه.
پارێزەرانی ع,ەب.دو.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ارت.یی ک.رێک.اران.ی ک.ورد.ستان (پ.ەک.ەک.ە)، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ى بە مەبەستی سەردانیکردنی ئیمراڵی و بینینی بریگرتەکەیان داواکارییان بەرزکردەوە.
هه‌ریه‌كه له عومەر خەیری کۆنارو حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، محەمەد ئ.ۆج.ه.لا.ن برای ئ.ۆج.ه‌لا.ن و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، به مه‌به‌ستی سازکردنی دیداری نوێ و سه‌ردانیكردنی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی دوورگه‌ی ئیمراڵی، داواكاریه‌كی نوێیان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كۆماری له بورسا كرد.
پارێزەرانی ئۆجەلان، نەورۆز ئویسال و ڕێزان ساریجا دوای 8 ساڵ لە دووی نیسان، 22ی نیسان، دووی حوزەیران، 18ی حوزەیران و دوایین جاریش لە حەوتی ئابی ئەمساڵ(2019) چاویان بە ئۆجەلان کەوتبوو.
لە حەوتی ئابی ساڵی 2019وە رێگە بە پارێزەرەکانی ئ.ۆج.ەلان ن.ەدراوە بچنە ئیمراڵی و چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت.
له 18ى شوباتى 1999، ع.ه‌بدوڵا ئ.ۆج.ه‌لان رێبه‌رى پ.ا.رت.ى ک.رێک.اران.ى ک.وردستان له‌لایه‌ن فرۆکه‌یه‌کى هه‌واڵگرى که میتى تورکیا سه‌رپه‌رشتى ده‌کرد ده‌ستگیر کراوه‌و تا ئێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه زیندانى کراوه له زیندانى ئیمراڵى.
شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی کرد‌و لەگەڵ ع.ەبد.و.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ەک.ەک.ە دیداری کرد.
شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتبوو لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، راگەیێندراوێکی لەسەر زاری ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ەک.ەک.ە په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه.
به‌ُپێى ناوه‌رۆكى ئه‌و په‌یامه‌ى شاندەکە خستیانه‌روو، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتەکانی تورکیا‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا، ئ.ۆج.ەلا.ن پێشنیازی چارەسەریی ئەرێنیی پێشکێشکردوه.
هه‌روه‌ها شاندەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئ.ۆج,ەلا.ن,ەوە ئه‌وه‌یان خسته‌روو، تەندروستیی زۆر باشەو ورەی بەرز بووه.
بڕیارە شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، چه‌ند رۆژى داهاتوو جارێکی دیکە سەردانی ئیمراڵی بکەن و پەیامێك بگه‌یه‌ننه‌وه ئ.ۆج.ەلا.ن.