له گونده‌كانى مه‌نبه‌ج شه‌رو پێكدادانى قورس به‌رده‌وامه
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ تەرمی به‌شێك له‌و چەكدارانه، کەوتونەته دەستی هێزەکانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبه‌ج
ــ هێرشەکە بە هاوکاری ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و تانک بووه.
ــ پاش شکاندنی هێرشەکانی دوژمن و نوسینەوەی داستانی قارەمانێتی، 11 شه‌رڤان شەهیدبوون
ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج، رایده‌گه‌یه‌نێت لە دوێنێوە لە باشوور‌و ڕۆژهەڵاتی شارەکە شەڕڤانان له‌شه‌رێكى سه‌ختدا له‌گه‌ڵ داگیرکەراندا، تا ئێستاش توانیویانه ٧٢ داگیركه‌ر لەم شەڕەدا بکوژن و دەیان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، و شه‌رو پێكدادانه‌كانیش به‌رده‌وامن.
له‌به‌شێكى ڕاگەیاندراوەکەدا، ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه بەرخۆدانی هێزەکانى ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، له‌دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان گەیاندوه‌ته ٧٢ داگیرکەرو دەیان داگیرکەریش بریندار بوون.
هەروەها تەرمی به‌شێك له‌و چەكدارانه، کەوتونەته دەستی هێزەکانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبه‌ج.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، ئه‌مرۆ ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێک شکێندراوه‌و بڕێک چەک و تەقەمەنی کەوتووه‌تە دەست هێزەکانى مه‌نبه‌ج، بەمەش ٧ ئۆتۆمبیل و تانکێک و ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکە هەڵگر لەلایەن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه تێک شکێندراون.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبه‌ج، لەبەرامبەر هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکاندا شه‌هیدبوونى 11 شه‌رڤان راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ڵیت: پاش شکاندنی هێرشەکانی دوژمن و نووسینەوەی داستانی قارەمانێتی، شەهیدبوون.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەتەکانی بە بەشداری سەدان ئەندامی حراس ئەل دینی ئۆزبەکی و تورکمانستانی و چیچانی، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و گوندەکانی بەنداوی تشرین.
هێرشەکەی دوێنێ بە هاوکاری ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و تانک و پانزەر بۆ سەر گوندەکانی عەتشانە، سەیدین، خربە تەوێنی، مەحشیە شێخ عوبەید موستەفا، خربە زەمالە و مستاحە و گردی سیرەتەل و گوندی عەلوش لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ئەنجامدرا. لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانەکانمان، هێرشەکە تێک شکێندرا و دەیان چەتە کوژران.