٥٠ ملیار دینار لەو کەسانە وەرگیراوەتەوە کە لەدزی سەدە تێوەگلاون

4 مانگ لەمەوپێش
عالیە نسەیف ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: حکومەتی عێراق نزیکەی ٥٠ ملیار دیناری لە تێوەگلاوانی دزی سەدە وەرگرتووەتەوە.
دەشڵێت پرۆسەکانی ریشەکێش کردنی گەندەڵی ئەوانەش دەگرێتەوە کە دۆسیەی مڵک و ماڵیان ساختەکردووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند: زۆرینەی وەزارەت و پارێزگاکان لیژنەی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ بەرگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی.

بابهتی پهیوهندیدار