له دێرەزوور حهوت د.اع.ش. دهستگیركران
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سەرکەوتوودا پێنجشەممهى رابردوو ئەنجامدراوه.
ــ لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چهند چەک و بەڵگەنامەیهكدا گیراوە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکهوه، توانیویانه حهوت بەکرێگیراوی داعش لە ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور دەستگیربكهن.
ئەمڕۆ شهممه ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لهبهیاننامهیهكدا دهستگیركردنى ئهو حهوت كهسهى ئاشكراكردووه.
تەواوی بەشی رۆژئاوا و حەوت گوندی رۆژهەڵاتی دێرهزوور لە ژێر کۆنترۆڵی حكومهتى كاتى سوریادایه، بەشی رۆژهەڵاتیش لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدایەو هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرن.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئهوهشیان راگهیاندووه، هێزەکانیان بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی گشتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان حەوت ئەندامی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیر بکەن، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سەرکەوتوودا کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممهى رابردوو ئەنجامدراوه.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەیان بەوەدا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چهند چەک و بەڵگەنامەیهكدا گیراوە کە لەبەردەستیاندا بووە، هەروەها ڕەوانەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان پێش ئەوەی بخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری.
ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانه بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆرو پاککردنەوەی ناوچەکە لە هەڕەشە ئەمنییەکان بووە.
پارێزگای دێرەزوور، زۆرینە عەرەبە، دەکەوێتە سەر سنووری عێراق، بە سەرچاوەی سرووشتی دەوڵەمەندە و رووباری فورات دەیکات بە دوو بەشەوە.