ئێران لە رۆژهەڵاتى کوردستان مانۆڕى سەربازى ئەنجامدەدات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ــ سوپای پاسداران مانۆڕێک لە کرماشان، پاوە جوانڕۆ ئەنجامدەدات  

ــ چەک و کەرەستەی نوێ و توانای هێزەکانی بەسیج تاقى دەکەنەوە

ــ هەڵبژاردنی ئەو شارانە بۆ ئەوەیە کە ناوچەیەکی سنوورییە

سوپای پاسداران، بۆ ماوەى هەفتەیەک مانۆڕێکى گەورەو فراوان لەسنورى رۆژهەڵاتى کوردستان ئەنجامدەدات بەتایبەتى لە کرماشان، پاوە جوانڕۆ، سەلاس باباجانی و چەند ناوچەیەکى تر، فەرماندەیەکى سەربازیش جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە لەو مانۆڕەدا چەک و کەرەستەی نوێ و هەروەها تواناکانی هێزەکانی بەسیج تاقى دەکەنەوە.

سەردار عەزیمى، فەرماندەی بارەگای ناوچەیی نەجەفى ئەشرەفی سوپای پاسداران، ئەمرۆ شەممە لەکاتى دەستپێکردنی ئەو مانۆرەدا بە ئاژانسى میهرى وتووە، قۆناغی یەکەمی مانۆڕەکە لە پارێزگای کرماشان دەبێت و دواتر نزیک دەبنەوە لە ناوچەکانى سەر سنووری عێراق.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، ئەم مانۆڕانە کە بە بەشداریی فیرقە و یەکەکانی تایبەتمەندی هێزی زەمینی سپای پاسداران لە ناوچەی ڕۆژئاوای وڵات ئەنجام دەدرێن، سیناریۆی ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی خێرا جێبەجێ دەکەن.

ئەو فەرماندە سەربازیەى سوپاى پاسداران ئاماژەی بەوەشکردوە، مەشقەکان بریتین لە گواستنەوەی خێرای هێزو کەرەستە بۆ ناوچەی مانۆڕ، کە تیایدا لیوای "میرزا کوچاک خان" قۆناغی یەکەمی ئەو ئۆپەراسیۆنانەیان ئەنجامداوە، لە فڕۆکەخانەی ڕەشتەوە تا فڕۆکەخانەی کرماشان.

لەبارەى هۆکارى هەڵبژاردنى ئەو ناوچانە ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی شاری سەلاس باباجانی سەر بە پارێزگای گەیلان وەک شوێنی ئەم قۆناغەی مانۆڕەکان دەگەڕێتەوە بۆئەوەى کە ناوچەیەکی سنوورییە کە لە ڕابردوودا شایەتحاڵی شەڕی ئێران و عێراق بووە، هەروەها لەو قۆناغانەدا دوژمنان هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ئاسایشى ناوچەکە دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار