قەسەدە شەهیدبونى ١٢ شەڕڤانى ڕاگەیاند

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ــ لە هێرشەکانی تورکیا بۆ باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبوون

ــ شەڕڤانان داستانی قارەمانێتیان نوسیوەتەوە، بەتایبەت لە بەندوای تشرین

ــ لەو هێرشانەشدا ١٣ چەتەى تورکیا کوژراون

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەراگەیەندراوێکیاندا، ناسنامەی ١٢ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەچەند رۆژى رابردوودا شەهید بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، لە هەرێمەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەڕڤانانی قەسەدە داستانی قارەمانێتیان نوسیوەتەوە، بەتایبەت لە بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق.

راگەیەندراوەکە ئەوەى خستوەتە ڕوو کە ماوەى ٢٨ ڕۆژە شەڕڤانان تەواوی هێرشی چەتەکانیان شکاندووەو ئەفسانەی لوتبەرزیی دەوڵەتی تورکیایان تێکشکاند.

شەڕڤانان بە یەکگرتنی بەهێزی کورد و عەرەب و سریانی و پێکهاتەکانی تر، بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن و تا کۆتایی شکۆی دانیشتووان دەپارێزن. گیانی خۆیان کردووەتە پردێک تا گەلانی هەرێمەکە بگەنە ئازادی و ئاشتی و ئاسایش.

لە ڕاگەیاندراوەکە بەڵێن دراوە بە تێکشکاندنی خەونی داگیرکەران، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکات و بەڵێن دەدات بە درێژەدان بە ڕێگەی فیداکاری و فراوانکردنی تێکۆشان بەرامبەر هێرشەکان. هەروەها بەڵێن دراوە کە هەرگیز ناهێڵن چەتەکان بگەنە هەرێمەکە و لەسەر بەڵێنەکانیان بۆ شەهیدان بەردەوام دەبن.

هاوکات هەر ئەمرۆ یەکشەمە، ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئاماری شەرو پێکدادانەکانى بڵاوکردەوەو رایگەیاند، هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی منبج تێکشکێندراون و ١٣ چەتەش کوژراون.

ناوەندەکە ئەوەى خستوەتەڕوو، دەوڵەتی تورکیاو چەتەکانی هەوڵدەدەن لە بەرەی شەری بەنداوی تشرین و هەرێمەکانی باشوری رۆژهەڵاتی منبجەوە پێشڕەوی بکەن، بەڵام هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکاندون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار