ڕۆژنامەى سەباحى تورکیا: هەنگاوەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی کوردن

دوێنێ



ــ هەڵوێستی کۆنگرێس ئۆپەراسیۆنەکانى تورکیاى بۆ سەر کۆبانی سنوردار کردووە

ــ کورد چاوەڕێی ئەوە دەکات ئیسرائیل کاریگەری لەسەر  تیمەکەی ترەمپ هەبێت


رۆژنامەى سەباحى تورکیا، لەوتارێکدا ئەوە دەخاتە ڕوو پێشهات و هەنگاوە نوێیەکانی ئەمریکاو خودى دۆناڵد ترەمپ لە بەرژەوەندی کوردن، بەتایبەتى شەڕڤانانى سوریا.
لەبەشێکى ئەو وتارەدا کە ڕۆژنامەنووسی تورک فەهیم تاشتکین نوسیویەت، ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپ ناوێکی دیکەی بۆ تیمەکەی زیاد کردووە کە بە قازانجی کورد قسە دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو پێشهاتانەى کە هەن کەشوهەوای سوریا بە قازانجی کورد دەگۆڕن.
تاشتکین لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە دەستنیشانکردنی مۆرگان ئۆرتاگۆس کردوە، کە داوای پاراستنی کورد دەکات لەلایەن ترەمپەوە وەک جێگری نوێنەری تایبەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
ئەو رۆژنامەسە تورکیە ڕوونیشیکردەوە، کورد چاوەڕێی ئەوە دەکات ئیسرائیل کاریگەری لەسەر کۆنگرێسی ئەمریکاو تیمەکەی ترەمپ هەبێت، هەروەها کورد بە بیانووی ئەوەی کە ئەگەری بڕیاری کشانەوە نەک هەر کورد دەخاتە مەترسییەوە بەڵکو دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل.
ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەڵوێستی ئێستای کۆنگرێس بووەتە هۆی سنووردارکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر کۆبانی.
لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا ئەو رۆژنامەنوسە باسی لەوەشکرد، سەردانەکەی ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ دیمەشق لایەنێکی هەبووە بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەنالینا بێربۆک، داوای بێدەنگکردنی دەنگی چەک لە باکوری سوریاو دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ کوردانی هاوپەیمانی فەرەنسا دەکات، لەکاتێکدا بێربۆک مەرجی گەرەنتیکردنی ئاسایشی کورد.
تاشتکین ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیدا بۆ سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزلوم عەبدیشدا هەبووەو بارودۆخەکەی لەگەڵدا تاوتوێ کردووە، دەڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەیەکی دینامیکییە و نادڵنیایی لەبارەی ترەمپەوە هەیە. هێشتا هیچ شتێک بۆ هیچ لایەک گەرەنتی نییە.

فەهیم تاشتکین ڕۆژنامەنوس و ستون نووس و نووسەری دێرینی تورکیایە، ئەو وەک شرۆڤەکارێک لەسەر سیاسەتی دەرەوەی تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاروباری یەکێتی ئەوروپا دەناسرێت، ماوەی ١٣ ساڵ وەک سەرنوسەری هەواڵی بیانی لە ڕۆژنامەی ڕادیکاڵ کاری کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار