ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى مەسرور بارزانی و ئەردۆغان 

دوێنێ



ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێم، ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى نێوان مەسرور بارزانى و ئەردۆغانى بڵاوکردوەتەوە، تیایدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوورو نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کراوە.
ئەمرۆ سێ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، سەردانى تورکیاى کرد، لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبویەوە.
بەپێى راگەیەندراوێکى ماڵپەرى حکومەتى هەرێم، لەو کۆبونەوەیەدا پێشھاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریایان تاوتوێ کردوە.

بەپێى راگەیەندراوەکە لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکە، جەختیان کردوەتەوە لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم.
ئەوەشی خستووەتەڕوو لەبارەی دۆخی سووریاش، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و مافی گشت پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە.
سەرلەبەیانى ئەمرۆ، مەسرور بارزانی بەسەردانێک گەیشتە ئەنقەرە، دوانر لەیەکە وێستگەى سەردانەکەیدا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆبویەوە.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار