بارزانی لەگەڵ شاندێکى ئەنەکەسە کۆبویەوە

16 كاتژمێر لەمەوپێش



ــ بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا کردەوە

ــ بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریاوە کرا

ــ هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کراوە

مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، ئەمرۆ لەگەڵ شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کۆبوەتەوەو لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریاوە کراوە.
بارەگاى بارزانى، لەتۆڕى کۆمه‌لایەتى فەیسبوک، بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چوارشەممە، 8ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کردوە.
بەپێى راگەیەندراوەکەى بارەگاى بارزانى، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کراوە.
هەر لەو دیدارەدا بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریاو پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێکاری ئاشتیانە کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار