هەسەدە: هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرینمان پوچەڵکردەوە

18 كاتژمێر لەمەوپێش




ــ هێزەکانمان هەموو هێرشەکانی تورکیاى بۆ سەر بەنداوی تشرین پووچەڵکردەوە

ــ  ئۆتۆمبێل و تانکەکانیان، زۆربەیان تەقێندرانەوە

ــ بەنداوی تشرین دەکەوێتە ناوچەی مەنبەج لە پارێزگای حەلەب لە سوریا 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رایدەگەیەنێت هێزەکانمان هەموو هێرشەکانی بەکرێگیراوانی تورکیاى بۆ سەر بەنداوی تشرین و لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج پووچەڵکردەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە، بەسەدان هاوڵاتى شارەکانى باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن، کە لەژێر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دایە.
لەکاتى ئەو سەردانەدا لەلایەن تورکیاوە هێرشکرایە سەر کاروانی هاوڵاتییانی مەدەنی لە نزیک بەندوای تشرین بوون و بەو هۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداو برینداربوون.
دوابەدواى ئەو بۆردومان و هێرشانە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوە خراوەتە ڕوو، هێزەکانمان هەموو هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر گوندەکانی باکووری بەنداوی تیشرین و لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج پووچەڵکردەوە.
هەروەها دەڵێت: بە بۆردومانی ئاسمانی و زەمینی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە پاڵپشتی دەکران، لەکاتێکدا هێزەکانمان هێرشی توندیان ئاراستەی بەکرێگیراوانی داگیرکەر دەکر، ئۆتۆمبێل و تانکەکانیان، کە زۆربەیان تەقێندرانەوە.
راگەیەندراوەکەى هەسەدە ئاشکرایدەکات لە ماوەیەکی نزیکدا دیمەن و وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکان بڵاودەکەنەوە.
بەنداوی تشرین دەکەوێتە ناوچەی مەنبەج لە پارێزگای حەلەب لە سوریا لەسەر ڕووباری فورات ئامانجی بەرهەمهێنانی کارەبایە. ١١٥ کم لە حەلەبەوە دوورە و ٨٠ کم لە سنووری تورکیاوە دوورە. تێچووی پڕۆژەکە ٢٢ ملیار دۆلار بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار