خامنەیی بۆ سودانى: پارێزگارى لە حەشدى شەعبى بکە
16 كاتژمێر لەمەوپێش
ــ جددی دژایەتی داگیرکارییەکانى ئەمریکا لەعێراق بوەستینەوە
ــ حەشدی شەعبی پێکهاتەیەکی گرنگی هێزە لە عێراق
ــ یەکڕیزی و یەکگرتویی نێوان ئایین و نەتەوەکانی عێراق گرنگه
عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای کۆمارى ئیسلامى ئێران، داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە، بە جددی دژایەتی داگیرکارییەکانى ئەمریکا لەعێراق بوەستینەوە، هاوکات ئەوەشى دووپاتکردەوە حەشدی شەعبی یەكێكە لە پێكهاتە گرنگەكانی هێز لە عێراق كە پێویستە پارێزگاری لێبكرێت و بەهێزتربكرێت.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆمارى ئیسلامى ئێران، لەیەکەم کۆبونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان، کۆبویەوە، پاشان لەگەڵ عەلی خامنەیی رابهرى باڵاى وڵاتەکە کۆبووەوە.
بەپێى راگەیەندراوێکى ماڵپەڕی فەرمیی عەلی خامنەیی، لەبەشێکى کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سودانى، خامنەیی، رابهرى باڵاى کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختى لەسەر ئەوە کردوەتەوە، حەشدی شەعبی پێکهاتەیەکی گرنگی هێزە لە عێراق، دەبێت بۆ پاراستن و بەهێزکردنی، زیاتر لە جاران گرنگی پێبدرێت و بەهێزتر بکرێت.
خامنهیی ئهوهشى خستوهتهڕوو بهپێى ئهو بەڵگانهى ههن، ئەمریکییەکان هەوڵی چەسپاندن و فراوانکردنی ئامادەیی خۆیان لە عێراق دەدەن و دەبێت بە جددی دژایەتی ئەم داگیرکارییە بکرێت.
ئهو وتیشى: بوونی هێزی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق بە نایاساییه، پێچەوانەی بەرژەوەندیی گەل و حکومەتی عێراقه، جەختی لەسهر ئهوهشكردهوه ئەمریکییەکان هەوڵی چەسپاندن و فراوانکردنی ئامادەیی خۆیان دهدهن لە عێراق، پێویسته بە جددی دژایەتی ئەم داگیرکارییە بکهین.
رابەڕی باڵای کۆمارى ئیسلامى ئێران، ئاماژەى به پەیوەندی باشی نێوان حکومەتی عێراق و یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی عێراقی بە پێویست و گرنگ زانی.