ئەگەر هەیە تورکیا هێرش بکات بۆ رۆژئاوای کوردستان

13 كاتژمێر لەمەوپێش



گیێر پێدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا راپۆرتی بەرفراوانی خۆی دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد پێشکەىشی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد، هۆشداری دایە ئەنجوومەنەکە لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەدژی رۆژئاوای کوردستان.

لە راپۆرتەکەیدا پێدەرسن ئاماژەی بەوە کرد، دەبینن رێگەی دیالۆگ لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی کاتی دەستیپێکردووە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە تورکیا هەڕەشە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات، هاوکات پێکدادانەکانیش لە منبج بەردەوامە.

وتیشى: باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها بەشێکی شاری حەلەب لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدە و یەپەگە دان. لە بەرامبەردا ئاگربەستێک بەنێوەندگیریی ئەمریکا لە نزیک منبج لە مانگی 12 هەبووە، راپۆرتەکان نیشانی دەدەن پێکدادان و تۆپباران بەتایبەتی لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا هەن.

لە راپۆرتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا چەندین بابەت باسکران، بەڵام بەتایبەتی باسی پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان کرا، کە تورکیا پشتگیرییان دەکات، ئەمەش جگە لە باسکردنی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار