مەزلوم عەبدى: هێرشى سەربازى رانەگیرێت شه‌ڕڤانان ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان

4 هەفتە لەمەوپێش



ــ هەسەدە ئاماده‌یە ببێتە به‌شێك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا

ــ بۆ كۆنگره‌ی نیشتمانیی سوریا هێشتا بانگێشتنه‌كراوین 

ــ  ئاماده‌ین ڕێکبكه‌وین له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا 

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، رایدەگەیەنێت ئەگەر تورکیاو گروپەکانى ترى هاوپەیمانی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکان رابگرن و کۆتایی بە ئۆپراسیۆنى سەربازى بهێنرێت و ئاگربەست و ئاشتى گشتگیر لەسوریا بەدیبێت، ئەوان شەرڤانان دەگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان.
لە دیدارێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی تەلەفزیۆنى سكای نیوز ئەمرۆ هەینى بڵاوکراوەتەوە، دامەزڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزەکانى سوریاى دیموکرات، (هه‌سه‌ده‌)، باسی بارودۆخی سوریای دوای ئه‌سه‌د و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی نوێی سوریا، هه‌روه‌ها جێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریادا دەکات.
لەبەشێکى قسەکانیدا، فەرماندەى هێزەکانى هەسەدە دەڵێت: پێشتر داوامان لەشەرڤانانکرد هاوکاری هێزو گەلەکەمان بکەن بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش،، ئێستاش دەڵێن تا وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان گەیشتن بە ئاگربەست و ئاشتییەکی هەمەلایەنە لە سوریا بەدینەیەت کە تا ئێستا ئەوە ڕوینەداوە، ئەوان شەرڤانان ناگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای پێكهێنانی هه‌سه‌ده‌وه‌ له‌ ساڵی 2015ـدا، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ سوریای دواڕۆژدا ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا و ئێستاش كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ هاتووه‌ته‌پێش، ئاماده‌ن ببنه‌ به‌شێك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری. 
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ڕاگوزه‌ری سوریادا ڕێبكه‌ون و له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریاوه‌ كۆكن و له‌و باره‌یه‌وه‌، وتی: بە گشتی و لە ڕووی پرەنسیپەوە لەسەر پرسە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە داهاتووی سوریا هاوڕاین، به‌ڵام وه‌كو ده‌زانن، چه‌ندین ورده‌كاریی كرداریی هه‌ن كه‌ سورییه‌كان چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ركردنیانن".
له‌باره‌ی به‌شداریكردنیان "كۆنگره‌ی نیشتمانیی سوریادا كه‌ بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت، مه‌زڵوم عه‌بدی ڕایگه‌یاند، "هێشتا بانگێشتنه‌كراوین، به‌ڵام بۆچوونمان وایه‌ ده‌بێت نوێنه‌رانی گشت پێكهاته‌ و ناوچه‌ و هێزه‌كانی سوریا به‌شداریی له‌و كۆنگره‌یه‌دا بكه‌ن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار