ئەو گروپەى ویستیان مەزارگەى زەینەب بتەقێننەوە لە ناوچەکانى ئێمەوە نەرۆشتوون

2 ڕۆژ لەمەوپێش




ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رایدەگەیەنێت، ئەو گروپەى داعش کەویستویانە، مەزارگەى زەینەب لە دیمشق بتەقێننەوە، لەژێر دەسەلاتى ئەوانەوە نەرۆشتوون و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن هاوکاری پێشکەش بە ئیدارەی دیمەشق بکەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.
ئاژانسى ساناى حکومەتى سوریا، ئەمرۆ بڵاویکردەوە هێزە ئەمنیەکان توانیویانە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرن کە بۆمبڕێژکراوبووەو گروپێکى داعش، ویستویانە مەزارگەى زەینەب بتەقێننەوە، بەڵام شکستیان هێناوەو دەستگیرکراون، ئاژانسەکە بانگەشەی ئەوەی کردوە ئەو ئۆتۆمبێلە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەوە رۆشتوون.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆ لە ئیدارەی نوێی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا، گیراوە لە ناوچەکەکانى ژێر کۆنترۆڵى هەسەدەوە بەرەو شاری حەلەب دەهات". 

ناوەندى راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەسەدە، ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوەو دەڵین: ئێمە ئەم بانگەشە بەپەلەو تۆمەتانە درۆ یانە رەتدەکەینەوە، لەسەر بنەمای بەڵگەی واقیعی یان لێکۆڵینەوەی شەفاف نین.
هەسەدە لەبەیاننامەکەشیدا، ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتى ئەوان و ناوچەی حەلەب پڕن لە کوتلەى بەکرێگیراوەکانی سەر بە تورکیا، هەروەها بەرژەوەندییەکی تەواویان هەیە لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەو کەشوهەوای ئەرێنییەی کە هاوڕێی گفتوگۆی نێوان ئێمەیە هێزەکان و بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دیمەشق.
هەسەدە دەڵێن: بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، هێزەکانمان پێشنیاری هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن لە ئیدارەی دیمەشق بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی لایەنە ڕاستەقینەکانی پشت تەقینەوەکان و ناردنی تەقەمەنی بۆ ناوچەکانی حەلەب و شوێنەکانی دیکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار