پژاک: ئێران بەرانبەر بەر هێزى ئێمە ناتوانێ خۆی ڕابگرێت
18 كاتژمێر لەمەوپێش
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، دژى سەپاندنى سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی هاتوەتە دەنگ و داواش لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییکردووەو هەڵوێستی توند وەربگرن، جەختیش لەسەر ئەوەدەکاتەوە سێدارەی ئەوان لە بەرانبەر هێزو بەرخودانى ئێمە ناتوانێت خۆی ڕابگرێت.
پەخشان عەزیزی چالاکوانی کورد مانگی حەوتی ساڵی رابردوو لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی تارانەوە بە سەرۆکایەتی ئیمان ئەفشار بە تۆمەتی "یاخییبوون و ئەندامێتی" لە پژاکدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمرۆ یەکشەمە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە رایگەیاند: " لە بنەڕەتدا سەپاندنی سزای سێدارە بە سەرپەخشان عەزیزی و دواتریش ب سەر وریشە مورادی تەنانەت بە پێی خودی یاسا نامرۆییەکانی رژیمی ئیسلامی، هیچ پێگەیەکی یاسایی نیەو بە تەواوی بڕیارێکی سیاسییە.
لەیەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەى پژاکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات دژی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران هەڵوێستی توند وەربگرن، هاوکات دەڵێت: با بە رۆحی شۆرشی "ژن ژیان ئازادی"، بە کۆماری ئیسلامی نیشان بدەین کە سێدارەی ئەوان لە بەرانبەر بەرخۆدانی ئێمە ناتوانێ خۆی ڕابگرێت."
راشیگەیاندووە: " سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر پەخشان عەزیزی و پێداگری لە سەر جێبەجێکردنی ئەم حوکمە دژە مرۆییە، روانگەو ئامانجی هاوبەشی رژیمی ئیسلامی و داعش لە بەرانبەر ژنانی ئازادیخوازو گەلی کورد نیشان دەدات، تەنیا رێگای درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی و مانەوەی لە دەسەڵاتدا، لە پەیرەوکردنی سیاسەتی مشتی ئاسنین لە ناوخۆ دا دەبینێت".
پارتى ژیانى ئازاد لە راگەیەندراوەیاندە ئەوە دەخەنە ڕوو هەر جۆرە هەڵسووکەوتێک لە بەرانبەر ژنانی ئازادیخوازدا، هەڵسووکەوت لە بەرانبەر نرخ و کەرامەتی گەلی ئێمەیە. دەشڵێن: هەربۆیە پێویستە دەستبەجێ سزای سێدارە لە سەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی هەڵبوەشێت و لە زووترین کاتدا ئازاد بکرێن."
پژاک لەبەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەیدا جەختیشی کردووەتەوە بەرخۆدانی ئازادیخوازان و بە تایبەتی ژنان، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بێچارە و دەستەوەستان کردووە.