پەرلەمانى عێراق ئەمرۆ نەیتوانى کۆببێتەوە

14 كاتژمێر لەمەوپێش



پەرلەمانى عێراق بڕیابوو ئەمرۆ دانیشتنەکانى دەستپێبکاتەوەو لەخاڵێکى کارنامەکەشیدا باس لە بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ بکرێت، بەڵام بەهۆى تەواونەبوونى ژمارەیی یاسایی ئەندامانى پەرلەمانەوە دانیشتنەکە هەڵگیراو دواخرا بۆ کاتێکى دیکە.
بڕیاربوو پاشنیوەرۆى ئەمرۆ یەکشەمە، پەرلەمانی عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی دەستپێبکاتەوە، بەرنامەی کار لە شەش بڕگە پێکهاتووە؛ دوو پرۆژەیاسا دەنگیان لەسەر بدرێت و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چوار پرۆژەی دیکەش بکرێن.
هاوکات لەبڕگەیەکى دیکەى دانیشتنەکە، خوێندنەوەی یەکەمە بۆ  پێشنیازی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە 9ی ساڵی 2014.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق لەسەر لیستى یەکگرتووى ئیسلامى، ئەمرۆ بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، لیژنەی دارایی پێشنیارێکی پێشکەش کردوە بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە تەمەنی خانەنشینی و بەرزکردنەوەی بۆ 63 ساڵ، بەڵام هەر یاسایەک لایەنێکی دارایی لەخۆبگرێت بە دەسەڵاتی تایبەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دادەنرێت، و پەرلەمان ناتوانێت بەردەوام بێت لەسەری بەبێ رەزامەندی حکومەت.
پێشتر تەمەنی خانەنشینی لە عێراق 63 ساڵ بوو، بەڵام ساڵی 2014 یاسای خانەنشینی هەموارکرایەوە و تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ کەمکرایەوە.
تا ئێستا حکومەت رەزامەندی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی نەداوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی مامەڵەکانی پەیوەست بە خانەنشینی بەردەوام دەبن لە پلەبەرزکردنەوە بەپێی ئەو تەمەنەی ئێستا کە بە 60 ساڵ دانراوە، تا ئەو کاتەی یاساکە بە فەرمی هەموار دەکرێتەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی ڕاگەیاندوە، بەشێک لەپەرلەمانتارانیش ئەوەیان راگەیاندووە، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەیان بەدڵ نەبوو بۆیە ئامادەنەبوون بەشداریی لە کۆبوونەوەکەى ئەمرۆدا بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار