فیگەن یوکسەکداغ: ئامادەین هەر ئەركێک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێ بکەین

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بە ئەندامانى شاندی ئیمرالی دەم پارتی راگەیاندوە ئەو ئامادەیە بۆ جێبەجێکرنى هەر ئەرکێک کە بکەوێتە سەرشانى.
ئەمڕۆ یەکشەمە، شاندی ئیمرالی دەم پارتی کە لە سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بولدان و ئەحمەد تورک پێکهاتبوون، سەردانی بەندیخانەی کۆجاعەلییان کرد، چاویان بە فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کەوتوە، شاندەکە هەروەها چاویان بە سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کەوت.

شاندەکە دوای چاوپێکەوتنەکەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامداو ناوەرۆکى ئەو چاوپێکەوتنانەیان ئاشکرا کردووه‌.
سری سورەیا ئۆندەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا رایگەیاند، دیدارمان لەگەڵ سەرۆک فیدان ئەنجامدا، تەندروستی و دۆخی باشە چاومان بە نوێنەرەکەمان سەمرا کەوت، فیگەن داوای کرد پێتان بڵێم؛ ‘ئێمە لەگەڵ پرۆسەکەین و هەرچییەک بکەوێتە سەر شانمان، ئامادەین بە خۆشحاڵییەوە جێبەجێی بکەین”.
ئەو ئاماژەى بەوەشکردوە، دوو شت هەن کە گەڕانەوەیان نییە، یەکەمیان ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و دووەمیان کاتە، گەورەترین دیاری کە دەتوانین پێشکەشیان بکەین، کۆتایی هێنان بە شەڕ و تاجی ئاشتیی لەسەرنانە، ئێمە جددی و دڵسۆزین.

هەر لەو کۆنگرەیەدا، سری سورەیا ئۆندەر، هێماى بۆ ئەوەکرد، منداڵانی ئەم وڵاتە، شایەنی ئەوە نین میراتی شەڕ وەربگرن، بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە کە وڵاتێکی ئاشتییخواز ڕادەستیان بکەین.
ئەو وتیشی: ئێمە پرۆسەکە بە ڕوونی بەڕێوە دەبەین، بەڵام دوو خاڵی گرنگی هەیە، یەکەم جددی بوون و دووەم دڵسۆزییە، مافی ئێمەیە چاوەڕێی شتی وا بین، چاوەڕێین هەموو کەس بە ئەرێنی سوودمەند بێت.
سری سورەیا ئۆندەر، سەبارەت بە پرسیاری پەیوەندیدار بە چاوپێکەوتن لەگەڵ پارتە کوردستانییەکان وتی: بەڵێ بەردەوام دەبێت، دەم پارتی پلانی بۆ دادەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار