هاوپەیمانیی دەوڵەت: هیچ هەڵوێستێكی سیاسی لە دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نیە

3 مانگ لەمەوپێش



ــ پرسە تەكنیكییەكان دەكرێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

ــ ئەمساڵ دوا خولی پەرلەمانی و حكومییە پێویست دەكات بەڵێنەکان جێبەجێ بكەن.

ــ پشتگیری بۆ پاكێجی چاكسازییە دارایی و ئابوورییەكان دووپاتکردەوە

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، رایدەگەیەنێت، هیچ هەڵوێستێكی سیاسی لە دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی عێراقدا نییە، تەنها پرسە تەكنیكییەكان نەبێت، دەكرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەوە، دوور لە گەنگەشە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ یەک شەممە، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسە سەرەكییەكانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لەڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، هاوپەیمانیەتەکە جەختی لەوە كردەوە كە ئەمساڵ دوا ساڵی خولی پەرلەمانی و حكومییە، ئەمەش وا پێویست دەكات كە هەموو لایەن و هێزە نیشتمانییەكان بە پلەیەك پابەندبن بەڵێنەکان و جێبەجێ بكەن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، هاوپەیمانییەكە پشتگیری خۆی بۆ پاكێجی چاكسازییە دارایی و ئابوورییەكان دووپاتکردەوە كە حكومەت پەیڕەوی دەكات و دەبێتە  فاکتەری پاراستنی سەقامگیری دارایی و ئابووری لە وڵات.
هەروەها جەختی لەوە كردەوە، هیچ هەڵوێستێكی سیاسی لە دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی عێراقدا نییە، تەنها پرسە تەكنیكییەكان نەبێت كە دەكرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەوە، دوور لە گەنگەشە و  هەڵكشانی میدیایی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

لەبەشێکى دیکەدا ئەوە باسکراوە، كۆبوونەوەكە  باسی دۆخی سوریا کراوە، ئامادەیی عێراق بۆ پشتگیریكردنی گەلی سوریا دووپاتکراوەتەوە، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت سەركۆنەی پەلامارە بەردەوامەکانی ئیسرائیل  بۆ سەر  غەززە و هەر پەلامارێكی دیكەی سەر وڵاتانی ناوچەكەی دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار