نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ سەرۆکایەتیەکانى عێراق کۆدەبێتەوە
5 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت ئەمرۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتیەکەى عێراق سەرۆکایەتى کۆمارو حکومەت و پەرلەمان و دەزگای دادوەری هەروەها کەسایەتیە سیایەکانى عێراق کۆدەبێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنى یەکشەمە بەمەبەستى بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، گەیشتە بەغدا.
لەئێستادا کۆبونەوەکەى نێوان نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستیپێکردوە.
لەدواى کۆبونەوەکەى هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ماڵپەرى سەرۆکایەتى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەى خستەروو، لەکۆبوونەوەکە نێچيرڤان بارزانى، جهختى لەسەر ماف و شايسته ياسایى و دهستوورييهكانى ههرێمى كوردستان کردوەتەوە.
هەروەها دەڵێت: ستايشى رۆڵى سهرۆك وهزيران سوودانى كرد، له ماوهى ساڵى رابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگهيشتنى ههولێر ـ بهغدا و هيواى خواست ههموو پرسهكان به گفتوگۆ، چارهسهر بكرێن. ههر لهمبارهيهوه بڕياره ههردوولا ئەمرۆ دووشەممە كۆبوونهوهيهک ئهنجام بدهن".
هاوکات بەپێى ئەو زانیاریانەى بڵاوکراونەتەوە، هەر ئەمرۆ سەرۆکى هەرێم لە بەغدا لەگەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و فایق زیدان سەرۆکی دەزگای دادوەری و بەرپرسى دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جاسم محەمەد عەبود کۆدەبێتەوە.
هەروەها سەرۆکی هەرێم لەگەڵ دیارترین سەرکردەکانی ئەو هێزە شیعانە کۆدەبێتەوە کە بە شێوەیەکی سەرەکی دەسەڵاتی فیدراڵی سەرکردایەتی دەکەن، لەوانە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، هادی عامری، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا هاوپەیمانان، نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە.
لەدواى کۆبونەوەکەیان دوێنێ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت رایگەیاند، هیچ هەڵوێستێکى سیاسی بەرامبەر بە دۆسیەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نییە و ئەوەى هەیە پرسێکى تەکنیکییە کە دەکرێت رێککەوتنی لەسەر بکرێت.
ئاماژەى بەوەشدا کە ئەم ساڵ دوا ساڵى ئەو خولەى پەرلەمان و حکومەتە و داوا کرا هەموو لایەنەکان لە ئاستێکى باڵاى پەرۆشی بن بۆ جێبەجێکردنى ئەو پابەندییانەى لەسەریانە.