لە ئەمرۆوە شارەوانیی ئاکدەنیز لە مێرسین قەیوومی بۆ درانرا

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ــ نوریە ئەسلان و هۆشیار ساریڵدز ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەستگیرکراون
ــ هۆشیار ساریڵدز  تۆمەتى ئەندامبوونى لەپ.ەکە.کە، دراوەتە پاڵ

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی هۆشیار ساریڵدز لە ئەرکی سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی ئاکدەنیرز لە پارێزگای مەرسین، دانانی زەید شەنەر، قایمقامی شارۆچکەی ئاکدەنیرز وەک سەرۆک شارەوانیی بەوەکالەت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆى، رایگەیاند  هۆشیار ساریڵدز لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی پ.ەکە.کە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لەو رێکخراوانە، بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی، دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆیان، بەپێی یاسای ژمارە 2911 دەستگیر کراوە.

بەپێى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆى تورکیا، سەرۆکى شارەوانى شارۆچکەی ئاکدەنیرز، تۆمەتەکانى بەسەردا ساغ بۆتەوە، دۆسیەکەى دواى لێکۆڵینەوە و دادگەییکردنی کۆتایی هاتووە بەپێی مادەی 45 و 46ـی یاسای ژمارە 5393ـی یاسای شارەوانییەکان و مادەی 127ـی دەستووری تورکیاز
راگەیەندراوەکە دەڵێت: بڕیاردراوە لەئەمرۆوە هۆشیار ساریڵدز لە ئەرکی سەرۆک شارەوانی دوربخرێتەوە، زەید شەنەر، قایمقامی شارۆچکەی ئاکدەنیرز وەک سەرۆک شارەوانیی بەوەکالەت لەجێگەى دەستبەکاردەبێت.

هاوکات هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز نوریە ئەسلان و هۆشیار ساریڵدز و ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە پارێزگای مەرسین دەستگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار