مەزڵوم عەبدى و نوێنەرەکەى بارزانى کۆبونەوە

19 كاتژمێر لەمەوپێش



فه ڕماندەى گشتی هێزەکانى سوریای دیموکرات، رایدەگەیەنێت قۆناغی ئێستا پێویستی به هه وڵێکی هاوبەشه له نێوان هه موو لایەنه کوردییەکان بۆ به دیهێنانی سەقامگیری.
بەپێى راگەیەندراوێکى هەسەدە، پاشنیوەرۆى ئەمرۆ دووشەمە، مەزڵوم عەبدى فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیدارێکدا پێشوازی لە نوێنەری مەسعوود بارزانی، دکتۆر حامید دەربەندی کرد کە دوایین پێشهاتەکانی گۆرەپانی کوردی و هەرێمی تاوتوێ کردوە.
بەپێى راگەیەندراوەکە، مەزڵوم عەبدى لەکۆبونەوەکە، رایگەیاندوە قۆناغی ئێستا پێویستی به هه وڵێکی هاوبەشه له نێوان هه موو لایەنه کوردییەکان بۆ به دیهێنانی سەقامگیری و و دەسته بەکردنی پاراستنی بەرژەوه ندییەکانی کورد.

لە میانی دیدارەکەدا دکتۆر دەربەندی پەیامی پشتیوانی بارزانی گەیاندوە بەهەسەدە، جەختی لە گرنگی یەکخستنی ڕیزەکانی کوردو بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستای سوریا کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار