سڕی سوڕەیان ئۆندەر: ئۆجـ.ـەلا.ن داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات
19 كاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتارو ئەندامی شاندی ئیمرالی، سڕی سوڕەیان ئۆندەر، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە ئاشتی ڕوونەو ئەو داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات.
جێگری سەرۆکی هەدەپە، لەوەڵامى رۆژنامەنوساندا رایدەگەیاند "ئەوەی ئێمە جیاواز لە جەماوەر دەیزانین ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانمانە، کاتێک پرۆسەکە گەیشتە قۆناغێکی دیاریکراو هەموو شتێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین".
لەوەڵامى پرسیارێک سەبارەت بە هەڵوێستى ئۆجەلان، سیری سوریە ئۆندەر جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی ئۆجەلان ڕوونە، ئەو وتى: عەبدوڵا ئۆجەلان داوای ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات، هەڵوێستی سیاسی نیشان دەدات نەک بانگەوازی شەڕ و توندوتیژی.
سەبارەت بەناوەرۆکى کۆبوونەوەو سەردانەکانى شاندى دەم پارتى بۆلاى پارت و لایەنەکانى پەرلەمانى تورکیا، جێگری سەرۆکی هەدەپە، وتى: من ناڵێم ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەم نەبوونی شەفافیەت سەبارەت بە ڕاستگۆیی پرۆسەکە نییە، بەڵکو سەبارەت بە دۆخەکە بە واتایەکی تر ئێمە تەنیا نین وڵاتان و ئەکتەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدوای ئەوەدان بزانن چی ڕوودەدات لە ڕێگەی ئامرازو شێوازی جۆراوجۆرەوە.
ئۆندەر سەرنجی بۆ پێشنیازو هەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان ڕاکێشا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، وتی: ئێستا ڕوون نییە ئەمریکا، ئیسرائیل، ئێران، تورکیا یان ئەکتەرەکانی دیکەی ناوچەی سوریا چی دەکەن ئێستا باسی لێوە دەکرێت ئەوەیە کە حکومەت چی دەکات.