پەرلەمانى عێراق: کارى لەپێشینەى ئەمساڵ دابینکردنى مووچەیە

19 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق، عەتوان عەتوانی، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە ئەولەویەتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بریتین لە دەستەبەرکردنی مووچە و خەرجییەکانی حوکمڕانی و هەموو ئەو شتانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە.
ئەمرۆ دووشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەیەکی فراوانى لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ ستافی باڵای وەزارەتى دارایی بەڕێوەچووە.
مەبەستى کۆبونەوەکە، بۆ پێداچوونەوەو گفتوگۆکردن بووە لەسەر ژمارەیەک دۆسیەو بابەتی دارایی، پێداچوونەوە بە قەرزی گشتی لە وەزارەتی دارایی، فایلەکانی قەبارەی خەرجکردن و نەختینەی بەردەست، ڕێژەی کورتهێنانی بودجە کراوە.
بەپێى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی دارایی وڵات و ڕێگاکانی تێپەڕاندنی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی سیاسەتی دارایی وڵات بووەتەوە، دوایین ئامادەکارییەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025، هەروەها میکانیزم و پلانەکانی دڵنیابوون لە دابینکردنی دارایی مووچە و خەرجییەکانی حوکمڕانی لەماوەی ئەمساڵدا تاوتوێ کراوە.

عەتوانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی سەرەکی بودجەی سێ ساڵە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان بووە، بەڵام مەرجی هەبوونی نەختینەی دارایی پێش گرێبەستکردن ئێمەی بردەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
هەروەها وتیشى: ئێمە ڕێگای یەکگرتنی ئەرێنیمان لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن گرتەبەر بە ئامانجی ئەوەی بتوانێت بڕگەکانی بەرنامەی حکومەتەکەی جێبەجێ بکات، ئەولەویەتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بریتین لە دەستەبەرکردنی مووچە، خەرجییەکانی حوکمڕانی، و هەموو ئەو شتانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە وەزارەتی دارایی پلان و بەرنامەی دروستی هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی بە شێوەیەک کە گەشەسەندن بەدەستبهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار