کۆبانى و مەنبەج ڕووبەرووى کەمى ئاوى خواردنەوە بوونەتەووە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 403 هەزار کەس کە لە شارەکانی مەنبەج و کۆبانی نیشتەجێن، بەدەست کم ئاوییەوە دەنأڵێنن، زۆربەی گوندەکانی لادێی ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕووبەڕووی کەمی ئاوی خواردنەوە دەبنەوە.

بەپێى ئەو راپۆرتەى نووسینگەی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڵاویکردوەتەوە، دۆخی ئەمنی لە بەشێک لە سوریا بە ناجێگیری ماوەتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕو پێکدادانەکان لە پارێزگای ئیدلب بەردەوامە، ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین زیانیان بەرکەوتووە، کە ماوەی ٣٥ ڕۆژە لە خزمەتگوزاری ئاوو کارەبا بێبەشکراون.

هەر لەراپۆرتەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە، زیاتر لە 403 هەزار کەس کە لە شارەکانی مەنبەج و کۆبانی نیشتەجێن، هێشتا ئاویان دەست نەکەوتووە. لە پارێزگای دێرەزۆر، زۆربەی گوندەکانی لادێی ڕۆژهەڵاتی ڕووبەڕووی کەمی ئاوی خواردنەوە دەبنەوە بەهۆی کەمی ژمارەی وێستگەکانی ئاوی خورادنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەم تەحەددایانە، فەرمانگە و هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامن لە پشتگیریکردنی وەڵامدانەوەی مرۆیی بەپێی ئەوەی بارودۆخی ئەمنی و لۆجستی ڕێگەی پێدەدات.

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەى بەوەکردوە نێردەی تایبەت لە سوریا، لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ڕیاز سەبارەت بە سوریا، دیدارێکی بنیاتنەری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی چاودێر لە سوریا، ئەسعەد شیبانی ئەنجامداوە.

ستیفان دوجاریک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە تیشکی خستۆتە سەر پێشخستنی گواستنەوەی سیاسی هەمەلایەنە بە سەرکردایەتی سوریا و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی سوریا دەبێتەوە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد.
دوجاریک ئاماژەی بەوەشکرد، نێردەی تایبەت پێشوازی لەو پاڵپشتییە بەهێزە کرد کە بۆ گەلی سوریا دەربڕدراوە و پابەندبوون بە هاوکاریکردنی دەسەڵاتە کاتییەکان لەم قۆناغە گرنگەدا.
نێردەی تایبەت ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردەوە بۆ یارمەتیدانی سوریا و گەلەکەی بۆ قۆستنەوەی دەرفەتە مێژووییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان. وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە نەجات ڕۆچدی جێگری نێردەی تایبەت هێشتا لە دیمەشقە و لەوێ بەردەوامە لە ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار