كاندیدی وەزیری دەرەوەى ئەمریکا: پێویستە ئەمریکا بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ماركۆ رۆبیۆ، كاندید بۆ پۆستى وەزیرى دەرەوە لە کابینەکەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەوان هاوبەشێکى بەهێزى شەڕبوون دژی داعـ.ـش لە سوریا.

لە چوارچێوەی پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی کاندیدکردنی ئەنجومەنی پیران بەشداری دانیشتنی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی سیناتۆرەکانی دایەوە.
لەوەڵامى پرسیارى كریس ڤان هۆلن، سیناتۆری كۆمارییەكانەوە، سەبارەت ئایا ئەمریکا پشتگیری بەردەوام و پشتیوانی دەبێت بۆ هێزەکانی هەسەدە لەسوریا، لەکاتێکدا توركیا لەڕێی سوپای نیشتمانی سوریاوە هێرشیان دەكاتە سەر، ماركۆ رۆبیۆ وتى: بەڵێ‌ بەدڵنیایی، نەك هەر ئەوەش بەڵكو ئێمە پێویستە ئەوە بزانین دەستبەرداربونمان لە هاوبەشەكانمان كە قوربانییەكی گەورەیان داوەو روبەڕوی هەڕەشەی گەورە بوونەتەوە، لێكەوتەی زۆر مەترسیداری دەبێت.

ئەو وتیشى: ئەوانە بەكرداری چەكدارانی داعشیان بەندكردووە، یەكێك لەو هۆكارانەی وایكرد بتوانین داعش لەبەریەك هەڵبوەشێنین، ئامادەیی ئەوانبوو بیانگرنە خۆیان لە زیندانەكان لەبەرامبەر باجێكی گەورە، كە دروستبونی مەترسییە لە سەر ژیانیان، روونیشە كە هەڵوێستێكی لەوشێوەیە زۆر جێگەی سەرسامییە.

كاندید بۆ پۆستى وەزیرى دەرەوە، دەڵێت: پێویستە وەڵاممان هەبێت بۆ ئەو دەرفەتە لەسوریا، چونكە ئەو خەڵكانەی كە ئێستا بەرپرسیارێتیان لەدەستدایە لە سوریا تائێستا تاقیكردەوەیان تێنپەڕاندووە، ئەوانە كەسانێكن بە باشی نایانناسین، مێژوویان دڵنییمان پێنادات، وەك ئاماژەت پێدات راگرتنی ئاگربەست هەیە بەرامبەر بە كورد پێویستە پارێزگاری لێبكرێت.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، ئەوەشى وت: پێویستە بەزوویی ئەو ئاماژەیە بۆ ئەردۆغان بنێردرێت بەم دانیشتنەی ئێستاشەوە، كە نابێت پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بقۆزێتنەوە بۆ پێشێلكردنی رێككەوتنەكان، ئەوەی ئێستا دەمانەوێت لە سوریا بیبینین سەقامگیرییە، چونكە كاریگەری لەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، كشانەوە دەرفەتێكە رەنگە دوبارە نەبێتەوە، روسەكان و ئێرانیەكان لەسوریا كرانە دەرەوە، بەڵام ئەوان زۆر براگماتین، ئەگەر ئەو دەرفەتە نەقۆزینەوە رێگای خۆیان دەدۆزنەوە بۆ گەڕانەوە بۆ سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار