جەمیل بایک: ئەردۆغان و ئاکەپە خواستیان قوڵکردنەوەی کێشەکانە نەک چارەسەرکردنی

17 كاتژمێر لەمەوپێش



جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، رایدەگەیەنێت، لە پڕۆسەی دوای دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، لێدوانەکانی ئەردۆغانى سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک و ئاکەپە بە مەبەستی چارەسەری نییە، بەڵکو بۆ قۆڵکردنەوەی کێشەکانە.
لە دیدارێکى رۆژنامەوانیدا، جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، باس لەدیدارەکانى ئیمرالى دەکات و دەڵێت هەرچەندە شاندەکە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کۆبوونەوە، بەڵام گۆشەگیری بەردەوامەو کۆتایی نەهاتووە. لەو بارودۆخەی گۆشەگییردا ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

ئەو وتیشى: ئەگەر دەوڵەتی تورک بەڕاستی دەیەوێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر ببن، پرسی کورد لە نێو ئەو پرسانەدا پرسێکی بنەڕەتییە. ئەمە لەم مانگانەی کۆتاییدا زۆرتر ڕوونبووەوە بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر ببێت، دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت، لە نێو هەلومەرجی گۆشەگیرییدا داوای چارەسەری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، ئەمە کارێکی نا مرۆڤانە، نا ئەخلاقی و نا یاساییە.
جەمیل بایک جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە ئاپۆ لەژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە، لە ژێر گۆشەگیرییەکی لەم شێوەیەدا چۆن بتوانێت ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات!. هەروەها دەڵێت: ئاپۆ دەبینێت تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پرسی زۆر قوڵ و جددیدا تێپەڕدەبن. بۆیە دەیەوێت ئەم پرسانە چارەسەر بکات. یانی ڕۆڵێکی مێژووی دەگرێتە ئەستۆی خۆی. خواستێتی خزمەتێکی گەورە بە گەلی کورد، گەلی تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بکات.
هاوسەرۆکی کەجەکە لەبەشێکى دیکەى دیدارەکەیدا ئاماژە بۆ پەیامە حەوت خاڵیەکەى ئۆجەلان دەکات، دەڵێت: کاتێک کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم ٧ خاڵەی دیاری کرد، لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا ئاسوودەیەکی هێنایە ئاراوە. ئەمە داهاتووی گەلانی تورکیای دیاری کرد. بۆیە دەڵێین ئەمە مانیفێستێکە. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ڕۆڵی خۆی دەربڕی، دەبێت دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا بیرکردنەوە و ڕوانگەی خۆی دیاری بکات.

جەمیل بایک ئەوەدەخاتەڕوو، ئەو شاندەی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنی کردوە، قسەیانکردوەوەو دەڵێن، هەڵوێستی دەوڵەتی تورک لە بابەتەکەدا ڕوون نییە. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بۆ پرسەکانی تورکیا پەرەی بە چارەسەرییەکاندا، دەبێت دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا لەم بابەتەدا ڕوانگەی خۆی دەربڕێت. وەڵامییان چی بێت، چی هەنگاوێ هەڵگرن، دەبێت دیاری بکەن. هەمووان لە چاوەڕوانی ئەمەدایە. 
ئەو وتیشى: دەوڵەتی تورک لەم بابەتەدا هەنگاوی نەناوە، بۆیە ئەمە گومان درووستەکات. دەبێت ئەم گومانە بڕەوێتەوە، شەڕێک لە ئارادایە و ئیدی گەیشتووە بە کوردستان. کوردستان چارەنووسی هەموو کەس و لایەنێک دیاری دەکات. بۆیە هەندێک ناوەند و لایەن هەیە لەسەر کوردستان شەڕ دەکەن. یانی هەر لایەنێک کوردستانی دەستهێنا ئەوا ئەنجامی بەدەستهێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار